پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا تاوتوێی چاکسازییەکانی نێو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشه‌ممه 4ی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری، دۆخی ئه‌منی و سه‌ربازیی ناوچه‌كه و هاوكاری و هەماهەنگی هاوبه‌شیان، تاوتوێ کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه ئاماده بوو، دوای پێشكه‌شكردنی پوخته‌یه‌ك لەبارەی كار و چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه، هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له عێراق و ناوچه‌كه هاوڕا بوون و پێویستیی هەماهەنگی و هاوكاریی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، دووپات كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین هه‌نگاو و پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باس كرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له “پێویستیی به‌رده‌وامیی پرۆسه‌که كرده‌وه و پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌نگاوه‌کانی، ده‌ربڕی.”
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه و جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.