ماوەت.. گەڕان بەدوای چارەنووسی سێ‌ گەنجەكەدا بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ ڕۆژی پێنجەم، گەڕان بە شوێن چارەنووسی ئەو سێ گەنجەی لە ڕۆژی نەورۆزدا بێسەروشوێن بوون لە ماوەت بەردەوامە.

كامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاند، رۆژی شەممە26_3_2022، بۆ پێنجەم رۆژ لەسەر یەك گەڕان بە شوێن چارەنووسی ئەو سێ گەنجەدا بەردەوامە و بەداخەوە تا ئەمڕۆش هیچ ئەنجامێكمان دەستنەكەوتووە.

قائیمقامی ماوەت وتی: ئەو چەمە كە بە زۆرینەی شارباژێڕدا تێپەڕ دەبێت، خاوەن خەسڵەتێكی سەختیی خۆیەتی، كە نقومبووەكانی ناوی بە زەحمەتی زۆر لە نێو گۆمە پێچاوپێچ و خاوەن كەندەڵانەكانیدا دەدۆزرێتەوە، لە حاڵەتێكی وا دا خودی چەمەكە سیفەتی وایە لە نێوان 7-11 ڕۆژدا ئەوجا نقومبووەكانی ناوی دەردەكەوێت، ئەویش ئەگەر بە شوێنی پێچ و سەختیەوە گیریان نەخواردبێت.

ماوەی پێنج رۆژە گەڕان بەدوای ئەو سێ‌ گەنجەدا بەردەوامە كە لە رۆژی نەورۆزدا لە سنوری ماوەت كەوتنە ناو ئاوە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا