دەنگەكانی 234 وێستگە بە دەست دەژمێردرێن و جیادەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە كۆی 340 تانەی دیكە كە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دراون و لێیان كۆڵیوەتەوە، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران 18 تانەی لێ قبووڵكردن.

رۆژی شەممە 23-10-2021 كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە تانەكانی سەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ” بەشی پەیوەندیدار بە تانەكان لە كۆمسیۆن بەردەوام بوو لە لێكۆڵینەوە لەو تانانەی خراوە بەردەستی و لە (340) تانەی دیكە و دوای كۆتاییهاتنی رێكارە پێویستەكانی لێكۆڵینەوە لە رۆشنایی بەڵگە و راسپاردە پێشكەشكراوەكان ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بە هۆكاری جیاجیا (322) تانەی لێ رەتكردنەوە.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە دەكات: ئەو تانانەی بەڵگەی لەگەڵدایە پەسەندكراون، بۆیە ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بڕیاری دا دەنگەكانی 234 وێستگەی دەنگدان لە پارێزگاكانی (سەلاحەدین، بەسرە و بەغدا) بە دەست بژمێردرێن و جیابكرێنەوە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە لە 10_10_2021 بەڕێوەچوو، رەوتی سەدر گەورەترین براوەی هەڵبژاردنە و 73 كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا