پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مشعان جەبوری، ئەندامی هاوپەیمانی سیادە ڕایگەیاند، هاوپەیمانییەکەیان پشتیوانی مانەوەی مستەفا کازمی دەکات لە پۆستەکەیدا وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق.
جەبوری لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “من و ژمارەیەک ئەندامی هاوپەیمانی سیادە لەپاڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەداین بۆ پشتیوانیکردن لە مستەفا کازمی، تا بۆ جاری دووەم ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق”.
وتیشی: دەتوانم دڵنیایبکەمەوە کە هاوپەیمانی سیادە پشتیوانی مانەوەی کازمی دەکات، ئەگەر لەلایەن فراکسیۆنی ڕەوتی سەدرەوە ڕابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.