بەبڕیاری سودانی پارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەرخان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چەند رۆژی داهاتودا پارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەرخان دەکرێت.

حەسەن قەباس، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، ماوەی دوو مانگە خشتەی کارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانمان دەستیپێکردوە و قۆناغی داهاتوش لەبارەی كاندیدەكانەوە دەبێت و دەرگای تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان دەکرێتەوە.

لەبارەی تەرخانکردنی پارەش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، قەباس وتی: لە چەند رۆژی رابردودا سەرۆکوەزیران ئەو داوایەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێموایە ئەم بابەتە لە چەند رۆژێکدا یەکلادەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا