پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و گەیشتە 110 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 111 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 107 دۆلار و حەوت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ڕابردوودا ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا لە مانگی حوزەیران و تەمموز و ئابدا بەرهەمهێنانی نەوتی بەڕێژەی 648 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادبکرێت، لەکاتێکدا پێشتر زیادکردنەکە 432 هەزار بەرمیل نەوت بوو.