جۆ بایدن لەسەر خۆپیشاندانەكانی ئێران هەڵوێستی خۆی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە وتاری خۆیدا لە كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندانەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان دەربڕی.

بایدن ژنانی ئێرانی بە بوێر ناوبرد و وتی، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە بەرگریكردن لە دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ.

لە بارەی پرسی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێرانەوە، جۆ بایدن وتی دەیانەوێت لە رێگەی دیپلۆماسییەوە بگەڕێنەوە نێو رێككەوتنی ئەتۆمی.

جەختی لەوەش كردەوە كە هەرگیز رێگە نادەن ئێران چەكی ئەتۆمی بەدەستبێنێت.

پێشتر سەرۆككۆماری ئێران لە وتاری خۆیدا وتی، تاران نایەوێت چەكی ئەتۆمی بەدەستبخات، بەڵكو دەیەوێت واشنتن گەرەنتیی پێ بدات كە ئەگەر رێككەوتنی ئەتۆمی كاراكرایەوە، ئەوا جارێكی دیكە لێی ناكشێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا