پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی کانونی یەکەم، کەشى باراناوى دەبێت لەسەرجەمى ناوچەکەمان ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت، باران لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت لە کاتى جیاجیا، هەندێک کات باران نمە باران و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ بارانى مامناوەند، لە دواى نیوەرۆ سنوورى پارێزگاى سلێمانى بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان بارانى بە لێزمەى کورت خایەنى دەبێت پاشان لە شەودا لە بەشێک لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و بەشى باشوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان بارانى زیاتر دەبێت بە بەراوورد بە ناوچەکانى تر، بەفر بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان و بەشێک لە لووتکەى شاخە بەرزەکان لە کاتەکانى شەودا دەبارێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
سبەی دووشەممە5ی کانونی یەکەم، لە کاتەکانى بەرەبەیان ئاسمان هەورى و کەمێک باران بارین دەبێت بەشێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچە جیاجیاکان لەگەڵ دروستبوونى تەم لەکاتەکانى بەیانى، لەدواى نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 11پلەى سیلیزى
سلێمانی :10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 9پلەى سیلیزى
کەرکوک : 13پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12پلەى سیلیزى
زاخۆ : 9پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1پلەى سیلیزى
سۆران : 8پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18پلەى سیلیزى