ئێران داخستنی دەروازە سنورییەكان لەگەڵ هەرێم درێژ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، بەهۆی هەڵكشانی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بۆ ماوەی دو هەفتەی دیكە داخستنی دەروازە سنوریەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان درێژدەكەنەوە.

ئیبراهیم زراعی، جێگری پارێزگاری سنە رایگەیاند، بەهۆی زیادبونی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا، بڕیاریانداوە بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی هاوڵاتیان لە دەروازە سنورییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و بڕیارەكەش تا 5ی حوزەیران درێژەی دەبێت.

لە كۆتایی مانگی شوباتی رابردوو تا ئێستا چەند جارێك حكومەتی ئێران هاتوچۆكردنی لە ڕێگەی دەروازە سنوریەكانەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان راگرتوە، ئەگەرچی ئەو بڕیارە، خوێندكاران و هەڵگرانی فیزای چارەسەری تەندروستی ناگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا