ركابەری لەسەر دێرزور 

پۆڵەتیك پڕێس:

لە ماوەی رابردوودا بەتایبەت لە چەند مانگی رابردوودا هێزەكانی روسیا و ئێران لە خۆرهەڵاتی سوریا چوونە نێو هەنگاونانی ركابەرییەوە و لەلایەن هەردوولایانەوە لە هەر كاتێك زیاتر خواستی روبەڕوبونەوە هەیە لەگەڵ ئەو هێزانەی ئەمریكا فەرماندەییان دەكات لە ناوچەكەدا.

لە ناوچەكەدا لە بەری خۆرئاوای فوڕات بەشی باكوری دێرزور كە سوپای بەشار ئەسەد و فیرقەی چوار و فەیلەقی پێنج بەڕێوەی دەبات، روسیا كۆنترۆڵی كردووە، لای خۆیانەوە هێزەكانی ئێران و ملیشیا هاوپەیمانەكانیان ناوچەكانی باشوریان كۆنترۆڵكردووە لە مەیادین و بوكەمال، ئەمریكا ژمارەیەكی زیاتری هێزەكانی كشاندەوە لە خۆرهەڵاتی سوریا لەو نێوانەدا ركابەری روسیا و ئێران بۆ روبەڕوبونەوەی چەكداری و چنینەوەی دەستكەوتەكانی جەنگ زیاتر بوون لە بەری بەرامبەری روبارەكە، بەڵام ئەو ركابەرییانە كاریگەری نابێت لەسەر بەرژەوەندی هاوبەشییان لەسەر پارێزگاری لە رژێمی بەشار ئەسەد.

ركابەری لەسەر دێرزور 

دێرزور بە گۆڕەپانی سەرەكی سوپای پاسداران دادەنرێت كە تاران هەوڵ دەدات بوونی خۆی بەهێز بكات لە ناوچەكەدا لە رێگای راگواستنی گەنجانی ناوچەكە بۆ نێو سەربازگەكان لە رێی پشتیوانی دارایی و مرۆیی و خزمەتگوزاری پزیشكی و پەروەردەیی و كەلتووری بەتایبەت هەوڵدان بۆ هێنانی شیعە مەزهەبەكانی ناوچەكە كە زۆرینەی سونە نشینە بۆ نێو ملیشیاكان و بەردەوامیدان بە چالاكی ئێران لە پارێزگاكە.

بۆچی دێرزور بۆ ئێران گرنگە

گرنگیدانی ئێران بە ناوچەی دێرزور پەیوەندی هەیە بە هاوسنووری لەگەڵ عێراق و لوبنان بۆ فراوانكردنی چالاكییەكان و گواستنەوەی چەك و كەلوپەل، تاران هەوڵدەدات بوونی خۆی لە سوریا بەهێز بكات بەتایبەت لەو ناوچانەی هێزی ئەمریكای لێیە، بەتایبەت كێڵگەی نەوتی كونوكو و كۆی گشتی نزیكەی هەزار چەكداری ئێرانی لە دێرزور هەن سەرباری سەدان چەكداری میلیشیا بیانییەكان وەك عێراقی و ئەفغانییەكان.

هاوكات تاران هەوڵ دەدات رەزامەندی سەرۆك هۆزەكانی ناوچەكە لە خۆرهەڵاتی فوڕات بەدەستبهێنێت كە هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆنترۆڵیانكردووە كە ئەمریكا پشتیوانیان دەكات، ئەم هەوڵانە زیاتربوون بە تایبەت دوای كوشتنی شێخ مترش هفل و هاوڕێكەی لە هۆزی عكیدات لە ئاب كە ناڕەزایی دژی سوریای دیموكرات لێكەوتەوە.

بەرژەوەندییەكانی روسیا

لە چوارچێوەی ڕوخانی داعشدا روسیا پەلەی كرد لە كۆنترۆڵكردنی هەندێك ناوچەی دێرزور لە خۆرئاوای فوڕات كە ژمارەیەك گوند دەگرێتەوە كە سوپای پاسداران كۆنترۆڵی كردبوون لە كارە لە پێشینەكانیشی بریتی بوو لە كۆنترۆڵكردنی فڕۆكەخانەی سەربازی كە شوێنێكی ستراتیژییە.

روسیا بەشێوەیەكی تەواو رێی نەگرتووە لە گەشەی ئێران لە ناوچەی دێرزور، رەنگە ئەم ململانێ نێوخۆییە لەگەڵ میحوەری دیمەشق و تاران دوابخرێت، چونكە ئاماژەی روبەڕوبونەوە هەیە لە ئایندەدا.

چاوەڕێ دەكرێت ئەم پەرەسەندنە چالاكتر بێت و بگوازرێتەوە بۆ كردار، هەندێك چالاكی نێوخۆیی دەڵێن، ئێران، روسیای تۆمەتباركردووە بە بۆردومانكردنی بارەگا سەربازییەكان و پێگەكانی لە بوكەمال، هاوكات ژمارەیەك پێگەی روسی و ئێرانی لە دێرزور روبەڕوی هێرش بوونەتەوە، ئەمەش بەدگومانی لەنێوان هەردوولایەندا دروستكردووە.

روسیا چاوپۆشی لە هێرشەكانی ئیسرائیل دەكات

ئەوەشی زیاتر ئەو رەوشەی ئاڵۆزتر كردووە، هەڵمەتەكانی ئیسرائیلە، كە بەردەوام بنكە ئێرانی و لوبنانییەكانی حیزبوڵڵا دەكاتە ئامانج لە سوریا، تاكو ئێستاش ئێران لە دێرزور سازشی لەسەر خواستەكانی لە نەكردووە، بەڵام كردنەئامانجی بارەگاكانی تێچووی بێشووماری هەبووە، روسیا دەتوانێت ئەو هێرشانە ڕابگرێت بیەوێت، بەڵام چاوپۆشی لێدەكات.

ئەمریكا ئەو ناكۆكییانەی كە لەنێوان نەیارەكانیدا هەیە پشتگوێخستووە، ئەمەش هەڵەیە، پێویستە كە ئەو هەلە بقۆزێتەوە بەتایبەت بۆ هاوكاریكردنی زیاتری هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ هاوپەیمانیكردن لەگەڵ خەڵك و هۆزی ناوچەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا