پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیك پرێس كەوتوون، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریداوە بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم.
سەرچاوەیەک بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەمڕۆ 200 ملیارەكە گەشتە هەرێم و بڕیارە حكومەتی هەرێمیش مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكات.
پێشتریش جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك پشتیان بە پارەی فرۆشی نەوتی مانگی دوو بەستوە، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی دووش پشتیان بە داهاتی نەوتی مانگی سێ بەستوە.
لەگەڵ ئەوەی ئێستا لە ناوەڕاستی مانگی 3 داین تەنها مووچەی مانگی 2 ی چەند وەزارەتێك دابەشكراوە، بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەش بەشێك لە فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیانكردووە.