ئالان حەمە سەعید روونكردنەوە دەربارەی پشووەكانی پەروەردە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، تاقیكردنەوەكان لەكاتی خۆیدا دەكرێن، دەربارەی پشووی ئادار و نەورۆزیش چەند رۆژی هەفتەی داهاتوو لە ناوەندەكانی خوێندن دەوامی فەرمی دەبێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: پشووی ئەمساڵ وەك ساڵانی دیكە نییە، بۆ ئەوەی سوود لە هەندێك ماوە وەربگرین، رۆژانی 12 و 13 و 15 و 16 و 17 لە ناوەندەكانی خوێندن دەوامی فەرمییە، هەفتەی داهاتوو تەنها 14 ی مانگ دەوام نییە كە خۆی پشووی فەرمییە، رۆژانی دیكە لە ناوەندەكانی خوێندن دەوامی فەرمییە، هەفتەی دواتر دەبێتە پشوو وەك حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە”.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ تاقیكردنەوەكان لەكاتی خۆی بەڕێوەچێت.

روونكردنەوەی وەزیری پەروەردە لە كاتێكدا بەهۆی دواكەوتنی مووچە لە بەشێك لە ناوەندەكانی خوێندن لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و سلێمانی، مامۆستایان چەند رۆژێكە بایكۆتی دەوامیان كردووە و ناچنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا