مەسرور بارزانی پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پڕ دەكاتەوە

 

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كەمال ئەترووشی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم كاندید كردووە.

سەرچاوەیەكی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان هەواڵەكەی بۆ پۆڵەتیك پرێس پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان بۆ متمانە پێدان بە كاندیدی وەزیری سامانە سرووشتییەكان كۆبوونەوەیەكی نا ئاسایی ئەنجام بدات.

سەرچاوەكە وتیشی: نزیكەی هەفتەیەكە كەمال ئەتروشی لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو پۆستە كاندیدكراوە.

رۆژی 10ی تەمموزی 2019 پەرلەمانی كوردستان متمانەی بەخشی بە كابینەكەی مەسرور بارزانی كە لە 21 وەزیر و سێ‌ وەزیری هەرێم پێكهات و لەو كاتەوە پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەكان بە بەتاڵی ماوەتەوە.

پێشتر پۆڵەتیك پرێس زانیاری هەبووە كەمال ئەترووشی یەكێكە لە كاندیدە بەهێزەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێم، بۆ زانیاری زیاتر بینەری ئەم ڤیدیۆییە بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا