ئێران داوای دەرکردنی ئەمریکییەکان لە عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران رایگەیاند، کەمترین سزا کە بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنرێت لەپشت تاوانی کوژرانی قاسم سولەیمانی بوون، دەرکردنی ئەمریکییەکانە لە عێراق.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران رایگەیاند، پێویستە سزای ئەو کەسانە بدرێت کە لە پشت تاوانی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس سەر بە سوپای پاسدارانەوە بوون.

دەشڵێت: کەمترین سزا بەسەر کەسانی تاوانباردا دەرکردنی ئەمریکییەکانە لە خاکی عێراق.

شەمخانی ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەی ئیسرائیل بۆ بنیادنانی پەیوەندی لەگەڵ چەند وڵاتێک لەژێر فشاری ئەمریکا، جگە لە هەوڵێک بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی لە ناوچەکەدا هیچی دیکە نییە.

سەرەتای کانوونی دووەمی ئەمساڵ، قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کرانە ئامانج و کوژران.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک