توركیا هێرشی كردە سەر هێزەكانی سووریای دیموكرات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات ئاشكرایكرد، دوو ئەندامی هێزەكانیان گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا كردوونیەتە ئامانج، لە كۆبانی رۆژئاوای كوردستان.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بڵاویان كردەوە، ڕایگەیاندووە، ئەو دوو كەسە شەوی ڕابردوو، چوارشەممە، بە ئۆتۆمبێلەكەیان بەڕێكەوتن بۆ سەردانی خێزانێك، كاتێك لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە كراونەتە ئامانج.

رۆژی چوارشەممە سوپای توركیا هێرشی كردە سەر ناوچەیەكی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان، لە سنوری زاخۆ و بووە هۆی گیانلەدەستدانی نۆ كەس و برینداربوونی 23 كەسی دیكە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک