پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ماڵی بەرپرسێكی پێشووی بەرەی توركمانی لە كەركوك بە ئامانج گیراو گیانی لە دەستدا.
ئەحمەد تاهیر ئیسماعیل بەرپرسی پێشووی بەرەی توركمانی لە شاری كەركوك بەهۆی بۆمبی لكێندراو گیانی لەدەستدا.
بزووتنەوەی قەومی توركمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەرپرسی پێشووی فەرمانگەی پاسەوانەكانی بەرەی توركمانی بەهۆی تەقینەوەیەك لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی گیانی لەدەستدا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوو بۆچوون بۆ هۆكاری رووداوەكە هەیە، كەسوكارەكەی دەڵێن بەهۆی بۆمبی لكێنراوە و بۆچوونێكیش دەڵێت بەهۆی تەقینی تانكی غازی ئۆتۆمبێلەكەی بووە.
پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە لە رووداوەكە.