پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاندی ئێران و سعودیە لە چین لەسەر بابەتی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کۆبوونەوە.
لەوبارەیەوە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، لەدوای سەردانەکەی شوباتی ڕابردووی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران بۆ پەکین، عەلی شەمخانی، ئەمنیداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دەستی بە دانوستانی چڕوپڕ لەگەڵ هاوتا سعودیەکەی کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوابەدوای ئەمە ئێران و سعودییە ڕێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
هاوکات، بڕیاردراوە لەسەر کرانەوەی باڵیۆزخانە و نوێنەریاتییەکانیان لە تاران و ڕیاز.