هاوپەیمانی عەزم:ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن وڵات بەرەو ئاژاوەیەکی نوێ دەبات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، هۆشداریدا سەبارەت بە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا.

حوسامەدین عەبار سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم ئەمرۆ چوارشەممە، ١٨ی ئابی ٢٠٢١ هۆشداریدا سەبارەت بە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵداو وتی، دواخستنی هەڵبژاردنەکان مانای گەڕانەوەیە بۆ دروست بوونی ئاژاوە.

عەبار لە بەیاننامەیەکدا بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند”دواخستنی هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق وڵات بەرەو ئاژاوەیەکی نوێ دەبات”، ئاماژەی بەوەشدا بەپێی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر شەقامەوە هەیە هەوڵ هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان.

وتیشی”زۆرینەی هێزە سیاسیەکان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا”جەختیشی لەوە کردەوە باشترە بە زوویی کارتەکانی هەڵبژاردن بگەیەنن بە دەستی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنەکاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا