لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سبەی سێ شەممە لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە هەرێم كۆدەبێتەوەو پێداچونەوە بەو بڕیارانەدا دەكات كە پێشتر لە بارەی روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەری كردبوون.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا كۆدەبنەوەو ئەوەی پێویست بێ بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان ئەنجامی دەدەن.

باسی لەوەشكردووە، لەو كۆبونەوەیەدا پێداچوونەوە بە بڕیارەكانی پێشووی لیژنەكەدا دەكرێت، ئەوانیش وەك وەزارەتی تەندروستی پێشنازەكانی خۆیان دەخەنە بەردەم لیژنەكە.

لە بارەی دۆخی كۆرۆناشەوە وەزیری تەندروستی باسی لەوەكرد، ئامارەكانی توشبون بە كۆرۆنا بەرەو كەمبونەوە دەچن، بەڵام هێشتا مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە لەسەر هاوڵاتیان ماوە.

هاوكات راشیگەیاندووە، بەهۆی بڵاوبونەوەی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پێشبینی ئەوە دەكەن شەپۆلی دیكە لە هەرێم سەر هەڵبداتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک