دوایین داوای ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی داوایەکی نوێی ئێران لە ئەمریکا لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئاشکرا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە هەر هەوڵێکی داهاتووی واشنتن بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ببەستێتەوە بە پشتیوانیکردنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارەکەی.

لە داواکەی ئێراندا هاتووە، “پێویستە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا بەندێک جێگیر بکرێت کە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە پەیوەست بکات بە ڕەزامەندی نەتەوە یەکگرتووەکان  و بیکاتە مەرجی کشانەوە لە ڕێککەوتنەکە”.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “بوونی بەندێکی لەو شێوەیە لە ڕێککەوتنەکەدا نادەستووری دەبێت، سەرۆکی ئەمریکا ناتوانێت کۆنگرێس و  سەرۆکی داهاتووی وڵاتەکە لە  گۆڕینی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکە بێبەش بکات”.

ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2015 دا لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا و لەسەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامادا واژۆکرا، بەڵام لە ساڵی 2018 دا دۆناڵد ترەمپ کە دوای ئۆباما سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتە دەست بەشێوەیەکی یەکلایەنە لێی کشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا