سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

پۆلەتیک پرێس

بڕیارە سبەینێ سێ شەمە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە دوکان کۆببنەوەو تاوتوێی چارەسەرى کێشەکانى نێوانیان و چەند پرسێکى دیکە بکەن.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتى دیمەکراتى کوردستان بە ماڵپەڕى فەرمی حزبەکەى راگەیاندووە، سەرچاوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، بڕیارە سبەی سێشەممە، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، لە دوکان لە پارێزگای سلێمانی، ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتیی کۆببنەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دەستپێکردنی ئەو کۆبوونەوانە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەردوولایە و لە یەکەم کۆبوونەوەشدا گوێ لە پێشنیازی یەکتری دەگرن و دواتریش کۆبوونەوەی دیکە دەکرێت، بۆ ئەوەی قسە لەسەر کێشەکان بکرێت بە مەبەستی چارەسەرکردنیان.

 

ئەوەشی خراوەتەڕوو، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکھاتووە لە، ھۆشیار زێباری، مەحموود محەمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی و عەلی حوسێن ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی.”

 

لە ماوەى رابردودا چەندجارێک هەواڵی کۆبونەوەى پارتى و یەکێتى بڵاوکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی کێشە چارەسەرنەکراوەکانى نێوانیانەوە تائێستا ئەو کۆبونەوەیە ئەنجامنەدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا