بڕگەیەکی نوێ بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیادکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە دەنگی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، بڕگەیەکی نوێ  زیادکرا.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە میانەی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی، بڕیاردرا بڕگەیەک بۆ کارنامەی دانیشتنەکانی ئەمڕۆی پەرلەمان زیادبکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، بڕگەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان زیادکراوە.

ئەمڕۆ شەممە27ی نیسان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەمەبەستی دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا