پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مامۆستا قادر باینجانی، مامۆستای ئایینی، لەبارەی دیاریکردنی وتاری هەینی لەلایەن یەکێتی زانایانی هەولێرەوە و پابەندبوونی مامۆستایانی ئایینی پێوەی هاتە دەنگ.
ئەمڕۆ شەممە24ی شوبات، قادر باینجانی، مامۆستای ئایینی لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” لەلایەن یەکێتی زانایانی هەولێر و ئەوقافی هەولێرەوە بڕیار دەرچووە، کە وتاری هەینی لەلایەن خۆیانەوە بێت و مامۆستایانی ئایینی پێوەی پانەبدبن، ئەوە بۆ کەسێکە نەزانێت وتار بخوێنێت یان خولی وتاری نەبینیبێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، کەسێك مامۆستای ئایینی بێت و خولی وتاری بینیبێت چۆن پابەنددەکرێت بە بڕیارێکەوە، ئەوە جێی قبولکردن نییە و دەبێت مامۆستا ئازاد بێت.
لەبارەی کارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی ڕوونیکردەوە، ” لەبارەی کارەکانی و داخستنی شوێنی خراپ پشتگیری لێدەکەم و دەستخۆشی لێدەکەم و هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازم، هەروەها هەمووان ئەم کوردستانە دەڕازێنینەوە”.
هاوکات، داوایکرد ئەو مامۆستایانەی حیزبی نین و بۆ حیزب کارناکەن، لە وتار دووریان مەخەنەوە ئەوانە سوودیان هەیە و زەرەریان نییە.