پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بنەماڵەیەكی دیاری عەشرەتی مەنمی لەنێو پارتیەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە كرد و بڕیاریاندا لەمەودوا لەنێو ڕیزەكانی یەكێتی درێژە بەخەباتی خۆیان بدەن .
دوای بڕیاری پەیوەندیكردنیان بەریزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شاری سلێمانی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی سەردانی ماڵی بەكر مەنمی یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی عەشرەتی مەنمی كردو دوای بەخێرهاتنیان بۆ نێو ریزەكانی یەكێتی رایگەیاند : یەكێتی ماڵی ھەموو ئەو كەس و لایەنانەیە كە دەیانەوێت لەم سەكۆیەوە خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەن.
وتیشی: یەكێتی وەك حزبێكی نیشتیمانی كە هەر لەسەرەتاوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی خەڵك دامەزراوە دەرگای كراوەیە بەرووی ھەموو ئەو كەس و لایەنانەی كە دەیانەوێت لەنێو یەكێتی خزمەت بكەن .
لەلایەکی تریشەوە بەكر مەنمی یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی عەشرەتی مەنمی رایگەیاند: دوای بێ ئومێدبونیان لە پارتی سەدان كەس لەنێو بنەماڵەكەیان بڕیاریاندا لەمەودوا لەنێو ڕیزەكانی یەكێتی درێژە بەخەباتی خۆیان بدەن و كاردەكەن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان .