ستران عەبدوڵڵا: یەكێتی تەنازول لە بیروبۆچوونەكانی ناكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتی ستراتیژ و بیروبۆچوونی خۆی هەیە و ئەو سەردەمە گوزەشت كە لەلایەن لایەنی دیكەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هەڤاڵانەی بكرێت كە دەچنە حكومەتەوە، هەرگیزیش تەنازول لە بیروبۆچونەكانی بۆ خزمەتی خەڵك ناكات.

ستران عەبدوڵڵا، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەرنامەی شرۆڤەی كەناڵی گەلی كوردستان دا رایگەیاند: پەیامی یەكێتی روون و ئاشكرایە و دەیەوێت رێڕەوی چەوتی حكومڕانی كە لە ئێستادا لاسەنگە لە هەرێمی كوردستان راست بكاتەوە، بۆ ئەمەش تەنازول لە هیچ داواكارییەكی ناكات و دەیەوێت ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان بونیاد بنرێت.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی راشیگەیاند: دیداری یەكێتی دەرفەتی زیاتری بۆ هەڤاڵان رەخساند و ئەوەی كۆنگرە نەیتوانی بیكات دیدار تەواوی كرد، لەدوای دیدارەكە یەكێتی قورسایی خۆی گواستەوە بۆ بەغدا و هەوڵەكانی سەرۆك بافڵیش پشتڕاستكەرەوەی قورسایی یەكێتی-ە لە بەغدا.

ستران عەبدوڵڵا، ئەوەشی خستەروو: ئەگەر یەكێتی لە پەرلەمانیش زۆرینە نەبێت، بەڵام تەنازول لە داواكارییەكانی ناكات و ئەوەی لە واقیعدا دەبیندرێت ئەوەیە كە یەكێتی و لایەنەكان داوای راستكردنەوەی رێڕەوی چەوتی حكومڕانی دەكەن و پارتی تەنیاكەوتووە.

جەختیشیكردەوە، یەكێتی بۆ گۆڕینی وەزیرێك یان هەڤاڵێكی لەناو حكومەت كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی ناكات، چونكە ئەوە مافێكی خۆیەتی و هیچ لایەنێك ناتوانێت دەستوەردان لەو بابەتەدا بكات، بەڵام ئەگەر كۆبوونەوەی پارتی بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی و هاوسەنگی ئەو لاسەنگییە بێت كە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان هەیە یەكێتی دەرگای ئاوەڵایە و پارتیش باش دەزانێت یەكێتی چیدەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا