پۆڵەتیك پرێس:
جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان تاوتوێژی واژووكردنی رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی دەكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو بزووتنەوەی گۆڕان دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، لەكۆبوونەوەی رۆژی شەممە 5ی كانوونی یەكەم، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان تاوتوێی پێشنیازێكی یەكێتی دەكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پێشنیازەكەی یەكێتی بریتییە لەواژووكردنی رێككەوتنێكی نوێ لەنێوان هەردوولا، ئەوەش لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتنی دەباشانو رێككەوتنی سیاسی نێوان هەردوولا.
بزووتنەوەی گۆڕانو یەكێتی ساڵی 2012 لێكتێگەیشتنی دەباشانیان واژووكردو لەساڵی 2016ش رێككەوتنی سیاسیان واژووكرد، بەڵام بەهۆی كێشە سیاسییەكانەوە، لێكتێگەیشتنو رێككەوتنەكە نەچوونە بواری جێبەجێكردنەوە.
پۆڵەتیك پرێس ئەوەشی زانیوە، كە ئەو رێككەوتنە نوێیەی لەنێوان یەكێتیو گۆڕان واژوو دەكرێت، بەپێی باردۆخی ئەم سەردەمە دەبێتو جیاواز دەبێت لەلێكتێگەیشتنی دەباشانو رێككەوتنی سیاسی نێوانیان.