پۆڵه‌تیك پرێس
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له بەرجەستەکردنی لامەرکەزییەت لە هەرێم و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان.
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه پارتی و یه‌كێتی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ردوولایان ئاشكراكرد و له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو “هەردوولا پابەندیی خۆیان دووپات کردەوە بۆ بەرجەستەکردنی لامەرکەزییەت لە هەرێم و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیاریه‌تیى ھاوبەش و نەهێشتنی ڕۆتین لە ڕاییکردنی کاری هاووڵاتییان”.
هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌واڵی ناردنی نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ یه‌كێتی بڵاوبوه‌وه، كه تیایدا بارزانی داوای ڕاگه‌یاندنی دوو ئیداره‌یی له‌یه‌كێتی كردووه، هاوكات ئیبراهیم جه‌لال، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی به‌میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه‌ی وتبوو، بارزانی ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ یه‌كێتی ناردووه و یه‌كێتی ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌وه به پۆڵه‌تیك پرێس-ی وت، “له راستیدا من ئه‌و نامه‌یه‌م نه‌خوێندووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زیه‌ت و شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌تین، بابه‌تى دوو ئیداره‌یى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و دواوه ده‌گێڕێته‌وه، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین سیستمى حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین و دژی دوو ئیداره‌یین”.
ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ئارێز عه‌بدوڵڵا باسى له‌وه‌كرد، لامه‌ركه‌زییه‌ت هه‌رگیز له‌لایه‌ن پارتى ره‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆریش به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بووه، دیاره ئێستا پێویستییه‌ك هه‌یه ئه‌وه ده‌خوازێت لا مه‌ركه‌زییه‌ت كارى له‌سه‌ر بكرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕبكرێنه‌وه.
وتیشی “من نازانم پارتى له‌باره‌ى لامه‌ركه‌زییه‌ته‌وه نه‌رمى نواندووه یاخود نا، به ڕاى من لامه‌ركه‌زى پێویستییه‌كى كارگێڕى زۆر گرنگه، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م سیستمه جێبه‌جێبكرێت به‌شێك له‌كێشه و كه‌م و كورتییه‌كانى حكومه‌ت چاره‌سه‌رده‌بن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كێشه و كه‌م و كورتییه‌كان كه‌ڵه‌كه ده‌بن و زیاتر ده‌بن”.