یەكێتی گۆڕانكاری دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گۆڕانكاری لە لێپرسراوی هەردوو بۆردی ڕێكخستن و هەڵسەنگاندن و بە دواداچووندا دەكات.

راگەیاندنی مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتوە، لە چوارچێوەی گۆڕانكاریەكانی مەكتەب و ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ئەمڕۆ لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی ڕێكخستن و بە ئامادەبوونی سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستن و لە مەراسیمێكدا ئاڵوگۆڕی لێپرسراوی بۆردەكانی ڕێكخستن و هەڵسەنگاندن كرا.

لەلایەكی دیكەوە سەركەوت زەكی رایگەیاند: ئەم گۆرانكاریانە كە ئێستا بڕیاری لێدراوە لە نێو مەكتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەكانی یەكێتی دا لە پێناو زیاتر بوژاندنەوەی كاری حزبایەتی و جێبەجێكردنی ئەركەكانە و ئەم گۆرانكاریانە بۆ جێبەجێكردنی ئەركە نەك بۆ پۆست و پلە، هەروەها باسی لە كارەكانی خۆ رێكخستنەوەی مەكتەب و مەڵبەندەكان كرد.

لە مەراسیمەكەدا هەریەك لە كاكە ڕەش سدیق وەك لێپرسراوی نوێی بۆردی ڕێكخستن و مەلا ئاری وەك لێپرسراوی نوێی بۆردی هەڵسەنگاندن ناسێندران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا