دادگای فیدراڵی: هیچ هێزێک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدراڵی رایگەیاند، پێویستە دوو لەسەر سێی ئەندامان ئامادەبن بۆ تەواوكردنی نیسابی یاسایی لە ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، روونیشیكردەو هیچ هێزێك ئێستا گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی نییە.

پێشتر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بەنوسراوێكی فەرمی داوای لەدادگای فیدراڵی عێراق كرد لەڕوی یاساییەوە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكەنەوە.

لە وەڵامی ئەو داوایەی سەرۆك كۆماری عێراقدا، دادگای باڵای فیدراڵی ڕایگەیاند، بەئامادەبونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان رێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار تەواو دەبێت‌.

لەلایەكی دیكەوە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق روونیشكردەوە تا ڕۆژی7_2_2022 دەرفەت هەیە بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی گەورە، چونكە هیچ هێزێك ئێستا گەورەترین هاوپەیمانی نییە.

رۆژی یەكشەممە 9_1_2022، یەكەمین كۆبونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، كە محەمەد حەلبوسی بە 200 دەنگ بە سەرۆك، حاكم زاملی بە 182 دەنگ بە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و شاخەوان عەبدوڵا بە 180 دەنگ بە جێگری دوەم هەڵبژێردران، هەریەك لە كوتلەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بایكۆتی كۆبونەوەكەیان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا