حكومەتی پۆڵەندا كردنەوەی سنوور بەڕووی كۆچبەراندا ڕەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی هاریكاریی و خزمەتگوزاریی تایبەتی پۆڵەندا دەنگۆی كردنەوەی سنوورەكان بەڕووی كۆچبەراندا ڕەتدەكاتەوە، لە كاتێكدا پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە ، كە 15ی ئەم مانگە سنوورەكانیان بۆ دەكرێتەوە.

ستانیسلاو زارین، وەزیری هاریكاریی و خزمەتگوزاریی تایبەتی پۆڵەندا لە تویتەری خۆیەوە نوسیویەتی دەنگۆ بڵاوبووەتەوە گوایە ئەڵمانیا كۆچبەرەكانی سەر سنووری پۆڵەندا بە پاس دەگوازێتەوە، ئەوانەی ئەم دەنگۆیە بڵاودەكەنەوە دەیانەوێت هانی كۆچبەران بدەن كە سنووری پۆڵەندا تێپەڕێنن، ئەمە دۆخێكی مەترسیدار دروستدەكات.

ئەو بەرپرسە پۆڵەندییە دوپاتیدەكاتەوە، كە سنورەكانیان بەهێزی تایبەتی پۆڵەندا و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا دەپارێزن.

سەدان كۆچبەر كە زۆربەیان خەڵكی باشووری كوردستانن، ماوەی چەند رۆژێكە لە سنووری پۆڵەندا و بێلاڕووس لە دۆخێكی خراپدان؛ پۆڵەندا رازی نییە رێگەیان پێبدات بە نێو خاكەكەیدا بڕۆن بۆ وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا، بیلاڕووسیش دەڵێت كە نزیكەی دوو هەزار كۆچبەر لەسەر سنوورەكەی گیریانخواردووە كە ژنی دووگیان و منداڵیشیان لەنێویاندایە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک