وەزیری کارەبا: رێگە بە کەمتەرخەمی لە خۆپارێزیی پیشەیی تیمەکانی کارەبا نادەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردەوە، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین کەمتەرخەمی لە پاراستنی گیانی فەرمانبەرانی وەزارەت لە وانە تیمەکانی چاککردنەوە بکرێت.

کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، وەزارەتی کارەبا تەواوی پێداویستی و کەلوپەلی خۆپارێزیی پیشەیی بۆ تیمەکانی دابین کردووە و رێنمایی پیویستیش بۆ چۆنییەتی جێبەجێکردنی کار و پاراستنی گیانی تیمەکانی دەرکردووە.

راشیگەیاندووە، هەر بەڕێوەبەر یان فەرمانبەرێکی وەزارەتی كارەبا لە میانەی جێبەجێکردنی کارەکانیدا، کەلوپەلی خۆپارێزی پیشەیی بەکار نەهێنت لە بەرانبەر پاراستنی گیانی خۆی و هاوکارانی کەمتەرخەمی بنوێنێت و پابەندی رێنماییەکان نەبێت لێی قبوڵ ناكریت.

لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبای هەرێمدا هاتووە، وەزارەتی کارەبا بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەر و تیمەکانی، هەموو رێوشوێنێک دەگرێتە بەر و رێگە بە هیچ جۆرە خەمساردی و پابەند نەبوونێک بە رێنماییەکان نادرێت و بە توندیش چاودێریی پرۆسەکانی خۆپارێزیی پێشەیی دەکرێت.

قسەكانی وەزیری كارەبای هەرێم لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا چەندین كارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان لەكاتی كاركردندا بەهۆی تەزووی كارەباوە بوونەتە قوربانی.

هاوكات، رۆژی 7ی ئابی 2021، تیمێكی بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی شۆرتێكی كارەبا دەچێتە قەرەهەنجیر نزیك گوندی (بنە)، كارمەندێكیان بەناونیشانی سەرۆكی تێبینەری تەكنیكی بەناوی كەریم عەبدولحەمید كەریم تەزووی كارەبا لێی دەدات و دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە لەئەنجامدا هەردوو دەستی دەبڕدرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا