ئاردی بایەعی لە سایلۆكان كەم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: ئاردی بایەعی لە سایلۆكان كەمی كردووە هۆكارەكەشی بۆئەوە دەگەڕێتەوە هێشتا گەنمی ئەمساڵ وەنەگیراوە، هاوكات حكومەتی عێراقیش ئەو بڕە ئاردەی پێویستە بینێرێت بۆ كوردستان نەیناردووە.

كەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو ئاردەی بۆ پارێزگای سلێمانی دابین دەكرێت مانگانە 23 هەزار تەنە، ئێستا كەمی كردووە لە ناو سایلۆكان، دەبوو گەنمی تازە وەربگیرایەت وە حكومەتی عێراق بەشێك لەو گەنمەی هاوردەی دەكات بینێرێت بۆ هەرێم تا ئێستا نەیناردووە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا وتی: لەو 23 هەزار تەنە چەندی كەم بووەوە پێویستە حكومەتی عێراق بینێرێت چونكە ئەو ئاردە لە رێگەی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقەوە رەوانە دەكرێت بۆ هاووڵاتیان.

روونیشیكردەوە، كەمبوونەوە یان نەمانی ئاردی بایەعی نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد لە بازاڕدا، چونكە كوالتییەكەی نزمە، ساڵی رابردوو تەنێك گەنم بە 500 هەزار دینار وەرگیراوە لە بەرامبەردا تەنێك ئاردی بایەعی 250 هەزار دینارە، بۆیە هاووڵاتیان خواستیان لەسەر ئاردی بایەعی نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا