بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی خەبات بۆ هەموو خەڵکی کوردستان دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دووەم رۆژی دیداری یەكێتی لە سلێمانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ لیژنەكانی دیداری یەكێتی كۆبووەوە و لەنزیكەوە بەدواداچوونی بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوون و بەردوامی كارەكانی دیدارەكە كرد و رایگەیاند، جێگای دڵخۆشییە كە هەڤاڵانمان بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە راپەڕاندنی ئەركەكانیان بەردەوامن و بەتێبینی و پێشنیارەكانیان دیدارەكە دەوڵەمەندتر دەكەن.

سەرۆكی یەكێتی راشیگەیاند، بە پەرۆشەوە بەرەو ئامانجەكانی دیداری یەكێتی هەنگاودەنێین كە خۆی لە نوێبوونەوە و چاكسازی لە ‌حزبە تێكۆشەرەكەماندا دەبینێتەوە، داڕشتنەوەی سیاسەتێكی سەردەمییانە و دانانی ستراتیژێكی پتەوە تاوەكو بتوانین لەو رێگەیەوە خزمەتی زیاتری خەڵكی خۆشەویستی كوردستان بكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خەبات بۆ هەموو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات و هەمەجۆری لیژنەكانی دیدارەكەش هەر لەوپێناوەدایە. هیچ سێكتەرێكمان لەیاد نەكردووە و دەمانەوێت كاری باشتر بكەین و خزمەتی زیاتر پێشكەش بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا