پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، دەزگای دژە تیرۆری عێراق و دژە تیرۆری سلێمانی كۆبونەوە.
عەبدولوەهاب ساعیدی سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، بە یاوەری جەنەڕاڵ “جۆن برێنن” فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و “فەریق گۆهدار محەمەد سەعید” بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری عێراق، سەردانی دژە تیرۆری سلێمانییان كرد، لەگەڵ “جەلال شێخ ناجی” ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و لیوا ڕوكن “عومەر ساڵح” سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی حەفتا و “وەهاب هەڵەبجەیی” سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی و “سەرخێڵ كەمال” بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشی سلێمانی كۆبونەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی دژە تیرۆریش، مەبەست لە كۆبونەوەكە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو دەزگای دژەتیرۆر بووە، لەسەر ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و هەواڵگری و مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی و لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش.