ژاپۆن دوو ملیۆن دۆلار دەدات بەعێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕۆژی دووشەممە 2ی ئاب پێشوازی لە هاوکاری دارایی ژاپۆن کرد بۆ  واژووكردنی رێككەوتن و پاڵپشتی کردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هاوكات باڵیۆزی ژاپۆنیش لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی  دوو ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیری و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەو رێگرییەكانی پەتای كۆرۆنا به عێراق ده بەخشێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە،نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پێشوازی لە پشتگیری كردنی ژابۆن دەكات بەدابینكردنی 2 ملیۆن دۆلار بۆبۆ پاڵپشتیكردن و باشتركردنی كارەكانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، چونكە هاوكارییەكانی ژاپۆن وادەكات كۆمسیۆن بتوانێت باشتر ئامادەكاری كارەكانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی عێراق بكات كە بڕیارە لە مانگی 10ی 2021 لەعێراق بەڕێوەبچێت.

سوزوکی کۆتارۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق رایگەیاندووە، هەڵبژاردنەکان سەرەکیترین بۆنەن بۆ هێنانەدی ئاواتەکانی گەلی عێراق بۆ سیاسەتی نیشتیمانی.

ئاماژەی بەوەشداوە، هیوادارم هاوکاری حکومەت و خەڵکی ژاپۆن هاوکاربێت لە بەهێزکردنی تواناکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و جێبەجێکردنی رێوشوێنی رێگری کردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا