دە كورسی ماستەرو دكتۆرا بەخۆڕایی بۆ رۆژنامەنووسان دابین دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان 10 كورسی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا لە وڵاتی ئێران بۆ ئەندامانی دابین دەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان _ لقی سلێمانی، بە رێككەوتنی نێوان دەزگای جام كوردی و لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و پاش رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگا بەرپرسەكان، توانرا رەزامەندی 10 كورسی خوێندنی باڵا وەربگرن بۆ ئەندامانی لقەكەیان بە پێی ئەو مەرج و پرنسیپانەی كە دانراون لە زانكۆكانی ئێران.

ئەوەشهاتووە، ئەم كورسیانە بێ بەرامبەرن و خوێندكاران لەسەر حسابی كۆماری ئیسلامی خوێندنەكەیان تەواو دەكەن.

ئەوەش روونكراوەتەوە، مەرجە نمرەی وەرگیراو سەروو80 نمرە بێت، تەمەن بۆ ماستەر 26 ساڵ بێت ، تەمەن بۆ دكتۆرا32 ساڵ بێت، بۆ بەدەستهێنانی یەك لەو كورسیانە كە بێ بەرامبەرن مەرجە داواكار ئەندام بێت لە لقی سلێمانیداو مەرجی نمرەو تەمەن و پسپۆڕیەكانی كێشەدار نەبن، ئەم 10 كورسیە پسپۆڕیەكانی پزیشكی و زمانە بیانیەكانی تێدا نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا