پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات، كەشوهەوای هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردا بێت و لە هەندێك ناوچە باران دەبارێت و كڕێوە دەبێت.
بەشی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە كاتەكانی درەنگانی شەو ئەگەری كەمێك كڕێوە و نمە باران هەیە، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكووری رۆژهەڵات.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
دهۆك: 11 پلەی سیلیزی
كەركوك: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی