پۆڵەتیك پرێس
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئاماری رووداوەكانی 202ی خستە ڕوو، بەپێی ئامارەكە رێژەی تاوانەكان لە ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو كەمیكردووە، لە نێویشیاندا تاوانی كوشتن كە لە ئەمساڵدا 56 حاڵەتیان تۆماركردووە.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا وتی: ئەو تۆمەتبارانەی ئەمساڵ رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە بەوانەی دەستگیركراون یان بانگهێشتكراون بۆ بنكەكانی پۆلیس بریتین لە حەوت هەزار و 110 تۆمەتبار، دوای ئەوەی رەوانەی دادگاكراون هەندێكیان سزای یاسایی دراون و هەندێكیان بە سپاردە ئازادكراون و چاوەڕێی دادگایی كردنیان دەكەن.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماری تاوان و رووداوە جیاجیاكانی خستە ڕوو باسی لەوەكرد ساڵی رابردوو دووسەد و 32 حاڵەتی ساختەكاری تۆماركراوە، ئەمساڵ سەد و 48 حاڵەت تۆماركراوە، ساڵی رابردوو 1هەزار و 905 حاڵەتی لێدانی بە ئەنقەست و شەڕ لە ناو هاوڵاتیاندا تۆماركراوە ئەمساڵ هەزار و 200 حاڵەت تۆماركراوە، ساڵی رابردوو هەزار و 218 حاڵەتی هەڕەشەكردن هەبووە، ئەمساڵ نۆسەد و 95 حاڵەتبووە.
لە بەشێكی دیكەی ئامارەكەدا ئەوە خرایە روو، فێڵكردن لە هاوڵاتیان لە 2019 هەشتسەد و 41 حاڵەتبووە ئەمساڵ بووە بە پێنج شەد و 91 حاڵەت، ساڵی رابردوو دووسەد و 19 حاڵەتی ناپاكی لە ئەمانەت تۆماركراوە، ئەمساڵ سەد و 52 حاڵەت تۆماركراوە، دزی كردن لە 2019 دوو هەزار و 145 حاڵەت بووە، ئەمساڵ بووەتە هەزار و 520 حاڵەت، خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن ساڵی رابردوو شەشسەد و 42 حاڵەت بووە، ئەمساڵ بووە بە پێنج سەد و 61 حاڵەت، هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لە ساڵی رابردوو شەش سەد و 49 حاڵەت بووە، ئەمساڵ بووە بە چوار سەد و 13 حاڵەت.
بەپێی ئامارەكەی پۆلیسی سلێمانی ساڵی رابردوو 59 حاڵەتی كوشتن تۆماركراوە، ئەمساڵ 56 حاڵەت تۆماركراوە.