پۆڵەتیك پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: لە بازگەی ئاسایشی بانمەقان دوو كەسی بە رەگەز عەرەب بە بڕی حەوت ملیۆن و 300 هەزار دیناری ساختەی عێراقی دەستگیركران كە ویستویانە داخڵی شاری سلێمانی ببن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: هێزەكانمان لە بازگەی بانمەقان دوو كەسیان دەستگیركرد بەناوەكانی (ع.و.م) و (م.ف.ح) كە بەڕەگەز لەنەتەوەی عەرەبن و دانیشتوی شاری بەغدان، بڕی حەوت ملیۆن و 300 هەزار دیناری عێراقی لەجۆری 50 هەزاری ساختەیان پێبووە و ویستویانە لە ڕێگەی بازگەكەمانەوە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری قەمەرە رەنگی رەش داخڵی شاری سلێمانی ببن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: یەكێك لەتۆمەتبارەكان پێناسی باری شارستانیەكەشی ساختەیەو بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.