داوای بە شەهید ئەژماركردنی كوژراوانی خۆپیشاندانەكان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لەسەر داوای ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن نووسراویان ئاراستەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانكردووە بۆئەوەی ئەوانەی لە خۆپیشاندانەكاندا گیانیان لە دەستدا بە شەهید ئەژماربكرێن و چارەسەری بریندارەكانیش بكەوێتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: تا ئێستا وەڵامی نووسراوەكەمان نەدراوەتەوە بۆیە لەم هەفتەیەدا بەدواداچوون دەكەین بۆ هەردوو نووسراوەكە.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستە ڕوو، پێشتر هاوڕێیەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی كردووە لەسەردانی بۆ ماڵی كەس و كاری قوربانییەكان و هاوكاری ئەو خێزانانە كراوە و هاوكاری چارەسەركردنی بریندارەكان كراوە.

سەرەتای مانگی كانونی یەكەمی 2020 خۆپیشاندان چەند شار و شارۆچكەیەكی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی گرتەوە لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانەدا ژمارەیەك خۆپیشاندەر بوونە قوربانی ، خۆپیشاندەرانیش ژمارەیەك بارەگای حزبی و دام و دەزگای حكومییان سوتاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا