تۆڕی رووناكی سەیرانگای سەرچنار نۆژەن دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی بوژاندنەوەی سەیرانگای سەرچنار بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی رۆژئاوای سلێمانی تۆڕی رووناكی ناو سەیرانگای سەرچنار نۆژەن دەكاتەوە.

لەو بارەیەوە ئەندازیار دیار عبدالستار بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، بەشی ئینارەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان رۆژی چواشەممە 26_4_2023 دەستیان كردوە بە نۆژەنكردنەوەی تۆڕی رووناكی سەیرانگای سەرچنار و سەرجەم تۆڕەكە بەگەڕدەخەوە تا شەوان گەشتیاران بتوانن سەردانی سەیرانگاكە بكەن.

بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای رۆژئاوای سلێمانی راشیگەیاند، دوای تەواوبوونی نۆژەنكردنەوەی سەیرانگاكە، سەرجەم تۆڕی كارەبای سەرچنار نۆژەن دەكەینەوە و بەگەڕی دەخەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا