هەڵمەتی نیشتمانی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لە خەلەكان دەستی پێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیارو راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی و سەوزكردنی كوردستان، گەیشتە سنووری خەلەكان .

ئەمڕۆ چوارشەممە 4_1_2023 لە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەكان هەڵمەتی نەمام رواندن لە دارستانەكانی ناوچەكە دەستیپێكرد.

هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بۆئەوەكرد لەچەند رۆژی رابردوو ئامادەكاریی و رێوشوێنەكانی رواندنی نەمام لەدارستانی خەلەكان دەستیپێكرد و دوای تەواوبوونی رێكارە زانستییەكان ئەمڕۆ هەنگاوی یەكەم لەهەڵمەتەكەمان راگەیاند و دەستمانكرد بە رواندنی نەمامەكان.

ئاشكراشیكرد چەندین تیم لە سنوری هۆبە و پرۆژە دارستانیەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لە شار و شارۆچكەكانی تر بەردەوامن لە كاركردن و لە ئامادەكاریدان تا هەنگاو بەهەنگاو كوردستانەكەمان سەوزترو جوانتربكەین كە خەم و پەرۆشی بافڵ جەلال تاڵەبانیش هەر لەو پێناوەدایە تا دارستانەكان بەرفراوانتر و ژینگەكەمان جوانتر بكەین و جگە لەسەوزكردن بەهەموان هەوڵی پاراستنی ئەو دارستانانەش بدەین كە هەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا