ژمارەی كوژراوەكانی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی بۆ 9 كەس بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق رایگەیاند، كە ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی‌و دەوروبەری بۆ 9 كەس بەرزبووەتەوە.

كۆمسیۆنەكە لەبەیاننامەیەك رۆژی پێنج شەممە 10ی كانوونی دووەم راشیگەیاند، جگە لەكوژرانی نۆ كەس ژمارەی برینداران گەیشتووەتە 56 كەس.

هەروەها رایگەیاندووە، زۆربەی ئەوانەی كوژراون‌و برینداربوون، بەهۆی بەكارهێنانی فیشەكی زیندوو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بووە، كە هاوكات ئیدانەی ئەوەی كردووەو جەختیكردووەتەوە، هێزە ئەمنییەكان دەبێت خۆپیشاندەران بپارێزن.

چەند رۆژی رابردوو لەچەند شارو شارۆچكەیەكی سەر بەپارێزگای سلێمانی زنجیرەیەك خۆپیشاندان بەرێوەچوو، كە خۆپیشاندانەكان گرژی لێكەوتەوەو بەهۆیەشەوە سەدان بارەگای حیزبی‌و حكومی سووتان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا