پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێ شەممە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان بە گەرمترین رۆژی هاوینی ئەمساڵ دانرا، لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم پلەی گەرما بۆسەروو 50 پلەی سیلزی بەرزبوەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراو لەسنوری ئیدارەی گەرمیان شاری خانەقین بووە بە رێژەی 52 پلە و بەدوایدا لە سنوری پارێزگای هەولێر لە خەبات بەرزترین پلە گەیشتە 50 پلەی سیلزی، لە سنوری پارێزگای كەركوك و سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی گەیشتە 49 پلە.
پێشبینی دەكرێت لەرۆژانی داهاتووشدا پلەكانی گەرما هەر بەمشێوەیە بمێنێتەوە، بەڵام لە ئەمساڵدا ئەمڕۆ 20-7-2021 بۆ یەكەمجار پلەی گەرما لەهەرێمی كوردستان گەیشتە سەروو 50 پلەی سیلزی.