پۆڵه‌تیك پرێس
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ى سندوقى كۆمه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق ناردوویه‌تى ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، داواى روونكردنه‌وه له پارێزگارى سلێمانى ده‌كه‌ن.
ئازاد محه‌مه‌د، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: له‌لایه‌ن سندوقى كۆمه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراقه‌وه بڕى نۆ ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار نێردراوه بۆ سنورى پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین، له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ى به‌ر پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا داواى روونكردنه‌وه له د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى وتى: هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێده‌كرێت له پارێزگاى سلێمانى ده‌بێت به ره‌زامه‌ندى و چاودێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بێت، ئێمه‌ش رۆژى چوار شه‌ممه یاداشته‌كه‌ى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌نجومه‌نمان ئاراسته‌ى پارێزگارى سلێمانى كردووه، تا ئێستا وه‌ڵامى نه‌داوینه‌ته‌وه.
باسى له‌وه‌ش كرد له ماوه‌ى رابردوودا پارێزگارى سلێمانى خۆى به نووسراوى فه‌رمى داواى میواندارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كردووه بۆ خستنه‌ڕووى پلانى كارى پارێزگا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌رپرسیارێكى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن، ئه‌مه جیاوازه له داواى روونكردنه‌وه‌كه‌ى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى.
ئه‌و بڕه پاره‌یه كه له‌لایه‌ن سندوقى كۆمه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراقه‌وه ته‌رخانكراوه تایبه‌ته به‌و ناوچانه‌ى هه‌ژارنشینن بۆ پرۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى له سێكته‌ره‌كانى رێگاوبان و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه.