پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، گەشتكردن لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بۆ ئەو وڵاتە، پێویستی بە ڤیزا نییە و مۆری ناو پاسپۆرتەكە بە مانای وەرگرتنی ڤیزا دێت.
كونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، تەواوی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان، تەنها بە كارتی دوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنا كە 15 ڕۆژ بەسەر ژەمی دووەمدا تیپەڕ بووبێت و ئەنجامی نێگەتیڤی پشكنینی “پی سی ئاڕ” بە ماوەی 96 سەعات و بە بێ ئەوەی پێویست بكات ڤیزا وەربگرن، دەتوانن لە ڕێگەی ئاسمانییەوە سەردانی ئێران بكەن.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو مۆرەی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاكسین لە پاسپۆرتەكە دەدرێت بە مانای وەرگرتنی ڤیزا دێت بۆ ماوەی 30 ڕۆژ مانەوە لە ئێران.