سێ گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە لە شاری خان یونس دۆزرانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرگری شارستانی غەززە دەرھێنانەوەی ٣٩٢ تەرمی نوێی لە سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شاری خان یونس ڕاگەیاند، ژمارەی کوژراوانی غەززەش بۆ زیاتر لە ٣٤ ھەزار کەس بەرزبووەوە.

یامەن ئەبو سلێمان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی خان یونس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر دۆزراوەتەوە کە تەرمی ٣٩٢ کەسی تیدایە کە ھەندێکیان جێگای ئەشکەنجەدان بە جەستەیانەوە دیارە کە پێدەچێت بە زیندووی خرابنە ئەو گۆڕانەوە.

وتیشی، لەو ژمارەیە ١٦٥ تەرمیان بێ ناسنامەن و تائێستا نەتوانراوە بناسرێنەوە بەھۆی شێوانی رووخساریانەوە.

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی خان یونس راشیگەیاند، لەکاتی گەڕانەکەدا تەرمی منداڵانیان دۆزیووەتەوە، کە تائێستا ھۆکاری بوونیان لەو گۆڕانەدا نادیارە.

ھاوکات، وەزارەتی تەندروستی غەززەش رایگەیاند، لە ٧ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تائێستا ٣٤ ھەزار و ٣٠٥ کەس کوژراون و ٧٧ ھەزار و ٢٩٣ کەسیش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا