لەسلێمانی پرۆژەی ڕووپێوی هەژاری ڕاگەیەنرا

پۆڵەتیك پرێس:
دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم و وەزیری پلاندانانی عێراق و پارێزگاری سلێمانی لەمەراسیمێكدا پرۆژەی ڕووپیوی هەژاریان راگەیاند.

لەدوای راگەیاندنی پرۆژەكە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوایشدا تیشكخرایە سەر گرنگە پرۆژەكە و دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم وتی: 9 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە پرۆژەی پەرەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی خەرجدەكرێت.

دارا رەشید وتیشی: سندوقەكە پرۆژەیەكە چەند ساڵێكە حكومەتی عێراق كاری لەسەردەكات پێشتر لە رێگەی ئەو سندوقەوە نزیكەی نۆ ملیۆن دۆلار بۆ پارێزگای دهۆك دابینكرا، بەتایبەت بۆ ئەو شوێنانەی زۆرترین ژمارەی هەژاری تێدایە،

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لە بارەی ڕێژەی هەژاریش روونیكردەوە، رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستاندا 9% و دهۆكیش لە شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان زیاتری رێژەی هەژاری تیادایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەپرۆژەكە ئەوەی دهۆك بەردەوامە، ئێستاش بۆ چەند گوندێكی سنووری پارێزگای سلێمانی بڕە پارەیەك دابینكراوە، پارەكەش بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان خەرجدەكرێت، ئامانجی پرۆژەكەش پەرەپێدانی كۆمەڵگایە بەتایبەت بۆ رەخساندنی هەلی كار، هەوڵدەدەن لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو پرۆژەیە بگەیەننە پارێزگای هەولێر و هەڵەبجەش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا