تەندروستی سلێمانی: توانای ناسینەوەی تەرمەکانمان نییە

پۆڵەتیک پرێس_
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوەكەی ئەمڕۆی قەزای دوكان بەهۆی خێرایی لێخوڕینی ئوتومبیلی پرادۆكەوە بووە كە بەهۆیەوە شۆفێر و سێ سەرنشینی ناوی سوتاون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیندراوێکدا کە لەلاپەرەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە دەڵێت، ئەمڕۆ لەڕێگای نێوان ناحیەی خەلەكان بۆ بێستانە نزیك گوندی باداوا، ئوتومبێلی جۆری تۆیۆتا پڕادۆ بەهۆی خێرایی زۆر و لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ خۆی كێشاوە بە ئوتومبێلی جۆری تۆیۆتا كرۆلا، دواتر بۆ سایدی بەرامبەر خۆی كێشاوە بە ئوتومبێلی بارهەڵگری گەورە، لە ئەنجامدا ئوتومبێلی جۆری پڕادۆ گڕیگرتووە و شۆفێرو سێ سەرنشینی ناوی سووتان و گیانیان لەدەستدا.
هەر ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای دوكان رایگەیاند، بەهۆی ئەو رووداوەوە سەرجەم سەرنشینەكانی سوتاون و گیانیان لەدەستداوە، بەپێی دەرھێنانەوەی تەرمەكانیش دەردەكەوێت ژن و پیاوێك و دوو منداڵ بن، بەڵام بەھۆی سوتاوییەوە ناناسرێنەوە و هاوكات ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەش ساڵنامەی شاری سلێمانییە.
لەلایەکی دیکەوە، یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون، بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە جەستەیان بەجۆرێک سوتاوە توانای ناسینەوەیانمان نییە.
وتیشی، ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە ژن و پیاوێک و دوو منداڵن، لەهەوڵی ئەوەداین لەرێگەی کامێرای چاودێرییەوە وێنەیانمان دەستبکەوێت و بڵاویبکەینەوە تا کەسوکاریان بەهانایانەە بێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا