پۆڵەتیک پرێس
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریدا سزای نه‌به‌ستنی ماسك جێبه‌جێبكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی بڕیاره‌كه به گونجاو داده‌نێت، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی دەڵێت بڕیارەکە لە پێناو سەلامەتی گیانی ھاولاتییانە و لە بەرژەوەندی خەڵکە.
سدیق محـــمد بەرێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی بۆ پۆڵەتیک پرێس وتی: بڕیاری سزادانی ئەو شوفێرانەی کە ماسک نابەستن بریارێکی زۆر گونجاوە و بە دروستی دەزانین.
وتیشی: بڕیارەکە لە پێناو سەلامەتی گیانی ھاولاتییانە و لە بەرژەوەندی خەڵکە بۆیە سزادانەکە ھاوڵاتییان ناچار دەکات پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان.
دوابه‌دوای بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ سزادانی ئه‌و شۆفێرانه‌ی خۆیان و سه‌رنشینه‌كانیان پابه‌ندی به‌ستنی ماسك نابن له پارێزگای هه‌ولێر بڕیاره‌كه جێبه‌جێكرا، به‌ڕێوه‌به‌رایەتی هاتووچۆی سلێمانیش لە رۆژی هەینییەوە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی بۆ سزای نەبەستنی ماسک لەلایەن شۆفێرانەوە لە شاری سلێمانی خستە بواری جێبەجێکردن.